AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢١ ١٢:١٤

فەرماندەی پۆلیسی ئێران: سەرکردەکانی ئاژاوەچییەکان دەستبەسەر کراون

فەرماندەی پۆلیسی ئێران: سەرکردەکانی ئاژاوەچییەکان دەستبەسەر کراون

فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران لە دەستبەسەر کرانی لیدرە سەرەکییەکانی  بشێوییەکانی شەوی ڕابردووی تاران و هەندێ شاری دیکە هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەردار ئەحمەد ڕەزا ڕادان، فەرماندەی گشتی پۆلیس ڕایگەیاند: خەڵک ئیدانەی کردەوەی ئاژاوەگێڕانیان کرد و هەروەها ناڕازیان خۆیان لە ئاژاوەگێڕان جودا کردەوە.

وتیشی: هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە شەوی ڕابردوو لە چاو شەوی هەینی وڵات ئارام بێت و هێزە ئەمنییەکان بتوانن خێراتر دەستیان بگاتە چەقی بشێوییەکان.

زیادیشی کرد: پۆلیس لێرەوە بەدوا بە توندی ڕووبەڕووی ئاژاوەگێڕان دەبێتەوە و هیچ نەرمییەک نانوێنێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سەرەکییەکانی نائارامی و ئاژاوەگێڕی لە ئێران دەستبەسەر کراون کە دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان سزا دەدرێن.

News ID 58225

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha